بە تاڵان بردنی باری کۆڵبەران لە لایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە

KMMK:

چوارشەممە 5ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هێزە سنوورییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی هەورامان”تەتە” باری نێزیک بە 30 کۆڵبەریان بە تاڵان برد.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزراو لە ناوچە سنوورییەکانی هەورامان هەڵیان کوتایە سەر کاروانێکی کۆڵبەر و کەلووپەلی پتر لە 30 کۆڵبەریان بە تاڵان برد و چەندد کۆڵبەریشیان بریندار کرد.

بە پێی وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان؛ یەکێک لە کۆڵبەران بە ناونیشانی فەرهاد کەوتە بەر هێرشی هێزە سنوورییەکان و بە گرانی بریندار بووە و چەندد کۆڵبەری دیکەیش بە هۆی کوتەک و لێدانی ئەم هێزانە بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *