KMMK :
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە چەند رۆژی ڕابردوودا سێ هاوڵاتی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی تەنها ئاتەش ئەفراز، رەحمان دەریازی و پشتیوان نەبی زەرگەتەن دوایی کۆتایی ھاتنی لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە لە یەکێک لە ناوەندە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ هاوڵاتییە دوای دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی و مەرجدار ئازاد کراون.
تەها ئاتەش ئەفزار لە ڕێکەوتی 19ی ڕێبەندان، رەحمان دەریازی و پشتیوان نەبی زەرگەتەن 30ی بەفرانباری 2720ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران لە پیرانشار دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەڕێ کران.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەو سێ کەسە و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵیان نەزانراوە و هاوکات لەو ماوەدا ئیزنی پێوەندی بە ماڵبات یا پارێزەریان نەبووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


