هێرش کرایە سەر ماڵی خوێندکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:
چوارشەمە 20ی رەزبەری 2722ی کوردی، خوێندکارێک بەناوی سارۆ مورادی تەمەن 17 ساڵان خەڵکی دێولان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان ، ناوبراو بە بیانووی بەشداریکردنی لە گردبونەوەکانی خوێندکاراندا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە هێرش کرایە سەر ماڵیان و بە لێدان و توندوتیژییەوە دەستبەسەر وگوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێی باسه که، ڕەوتی دەستبەسەرکردن و لێدان و کوشتنی منداڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەردەوام لەزیادبووندایە و تا ئێستا چەندین منداڵ کوژراو و بریندارن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *