هێزەکانی ئیتلاعات لەشاری سەقز ی ڕۆژههڵاتی کوردستان، هەڵیانکوتایە سەر ماڵێک و کچ و کوڕێکی ئەو ماڵەیان دەستبه سهر و رەوانەی شوێنێکی نادیاریان کرد.
بەپێی زانیاریهکانی کۆمهڵهٔ مافی مرۆڤی کوردستان، هەریەک لە «فەوزیە حسەین زادە تەمەن ۲۵ ساڵ» و «ئاوات حسەین زادە تەمەن ۲۸ ساڵ»، کاتژمێر ۱۱ی شەوی ۹ی رەشەممە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لەماڵی خۆیان دەستبهسهر و راپێچی شوێنێکی نادیار کراون.
بەپێی ئهو زانیارییەی له بهر دهسته، هێزەکانی ئیتلاعات بە بێ هیچ بەڵگەیەکی قانونی هەڵیانکوتاتەسەر ئەو ماڵەو دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی ئەو خۆشک و برایە گرتووە.
«فەوزیە حسەین زادە» خوێندکاری حسابداری لە زانکۆی ئازادی سەقز و براکەشی کاری وێنەگری دەکات.
لەکاتی قۆڵپێچ کردنیانهوه سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو دوو خوشک و برایە بەردەست نەکەوتووە.
کۆمهڵهٔ مافی مرۆڤی کوردستان
05/03/216