مەریوان ؛ بریندار بوونی هاوڵاتییەکی گەنج بە هۆی تەقەی هێزەکانی سەر سنوور

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ( KMMK ) ، ڕۆژی چووار شەممە ١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، دانیال ساڵحی هاوڵاتی تەمەن ٢٤ ساڵ ، خەڵکی گۆندی ( دووپلوورە ) سەر بە ناوچەی سەرشیو لە مەریوان ، لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری ئەم شارەدا کەوتە بەر تەقەی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران و بریندار کرا.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بە بێ هیچ ئاگارییەکی پێشوەختە دەستیان کردووە بە تەقە کردن. دوای ئەم تەقە کردنە ، ئارمان ساڵحی بە توندی بریندار بووە و دواتر بۆ یەکێک لە ناوەندە پزیشکیەکانی شاری مەریوان ڕاگوێزراوەتەوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *