بە پێی هەواڵنیری کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، دادگای شۆرشی ئیسلامی شاری ورمێ قادر عه‌بدوڵڵازاده و محه‌ممه‌د ڕه‌زمئاوه‌ر دوو خوێندکاری کوردی بە تۆمەتی هەواڵدان دژی ئاسایشی کوماری ئیسلامی ئێران ٣سال زیندانیان بە سەردا سەپێندرا
محەمەد رەزمئاوەر لە مانگی گەلاوێژی سالێ رابردوو لەگەڵ ١٦ کەسی دیکە بە هۆی پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی کۆبانی لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە دەستگیر کرا و دوای چەن رۆژ بە دانانی بارمتە تاکو کاتی دادگایی ئازاد کرا، دووایی دادگای شاری ورمێ ساڵێک زیندان بە سەردا سەپاند و دادگای پێداچوونه‌وە ئەو حوکمە وه‌كو دادگای شاری ورمێ پەسەند کەرد و دوای ئەوە ناوبراو دەس بە سەر کرا و بۆ کێشانی ماوەی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرایەوە.
قادر عەبدوڵڵازادەش لە سەرەتای پاییزی ئەمساڵ دەس بە سەر کرا و پاشان دوای مانگێک را‌گرتن لە ئیتلاعاتی ورمێ دوو ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندرا.
ئه‌م دوو به‌ندكراوه سیاسییه ئێستا له‌سه‌ر بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی زیندان له به‌ندی تاوانابرانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و قاتڵه‌كان ڕاگیراون و سه‌ره‌ڕای داواكاریی ئه‌م دوو زیندانییه بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندی بەندکراوە سیاسیەکانە، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار وه‌ڵامی داواکاری ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. ئەمە لە کاتیکدایە بە گوێرەی یاسای بەنەرەتی کوماری ئیسلامی ئیران و هەرۆەها یاسای بەنەرەتی مافی مروف بەندکراوانی سیاسی ئەبەیت لە بەندی تایبەتی زیندانیانی سیاسی‌دا ڕابەگیرین.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
20160305