بریندار کردنی کەسێک وکوژرانی۳٠ ئەسپ لە نێو خاکی باشووری کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە
بەپێی هەواڵە راگەیاندراوەکان،رۆژی ۳ شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹٤ی هەتاوی،هێزەکانی سپای ۆاسداران وهێزە ئەمنیەکانی ئێران بە درێژایی۳کیلۆمەتر سنوورەکانی باشووری کوردستانیان تێ پەڕاندووەو تەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; هێزەکانی سپای پاسداران و هێزە ئەمنیە کانی سەردەشت لەرۆژهەڵاتی کوردستان، لەرێگەی سنووری سەردەشت_قەڵادزێ هاتوونەتە نێو گوندی قەندۆڵ سەربە شاری قەڵادزێ وتەقەیان لە کاسبکارانی کورد کردووە،لەو تەقەیەدا کەسێکی کاسبکاری خەڵکی سەردەشت بریندار بووەو هێزەکان ۳٠ ئەسپێ کاسبەکانیان کوشتووە.
لەم تەقەیەدا شارۆمەندی کوردی سەردهشتی “سۆران ئەحمەد پور “کوڕی “عەبدۆڵا ” لای چەپی سنگی پێکراوە.
له وتووێژیک کە سۆران ئەحمەدپور بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بووی وتی; لە کاژێر ۱۲رۆژی ۳شەمە هێزەئەمنیەکانی ئێران هاتنە نێو گوندی قەندۆڵی شاری قەڵادزێ ودەستیان کرد بەدەس رێژ بەسەر ئێمە دا.لەم دەسرێژە من بریندار بووم وشارۆمەندی قەڵادزێیی بەناو ڕامان بردمی بۆ نەخۆشخانەی قەلادزێ،فیشەکەکە بەر لای چەپی سنگم کەوت ولەشانمەوە دەرچوو،هەروەها لەم رووداوەدا ۳٠ ئەسپێ کاسبەکانیش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران.

هەر لەم بوارەدا،مانگی پێشوو کاسبێکی کورد بەناو “کەمال ئیسماعیل زادە” لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە بەدژواری بریندار بوو وبۆدەرمان وچارەسەری بردرابۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ.
هەروەها لەمانگی پێشوو لە بۆسەیەکی هێزەکانی سپای شاری سەقز ،۸٠ ئەسپی کاسبەکوردەکانی ئەمشارە لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە کوژران.
شایەنی باسە لە بەهاری ئەمساڵەوە ٤۲کاسبی کورد لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە یان کوژراون یان بریندار بوون.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
04/03/2016


