هێرش بردنەسەر پەرستگەی یارسانەکان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاگاداری وپاڵپشتی هێزە ئەمنیەکان.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان; بەسەرچاوەی ئەو هەواڵانەکە لە شاری شائاباد(ئیسلام.ئاباد)ی کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان گەیشتوەتە دەستمان، رۆژه شەمە ۸ رەشەمەی ۱۳۹٤هەتاوی کۆمەڵێک کەسی چەند سەد کەسی کە خۆیان بەناو شێعەی لایەن گری ویلایەت ناو دەبرد هێرشیان کردوەتەسەر تەنیا پەرستگەی ئەم شارەو بە بەرد ودار شوشە ی ئەم بنایانە شکاندووەو زیانێک زۆریان بە کەرەستەی بناکە گەیاندووە.
بەگوێرەی هەواڵەکان ئەم هێرشبەرانە کە پشتیان بەو هێزە ئەمنیانە ی کە لەوێ بوون و گەرم بوو دورشمیان دەدا کە ئەم مەزەبە گووم بووە دەبێت لەناو چێت،هێرشیان کردە سەر یارسانەکوردەکان ودەستیان کردبە لێدانیانی ئەوانە وا لە دەوروبەر پەرستگەکەبوون وبێ حورمەتیەک زۆریان پێ کردن.
بەپێی سەرچاوەهەواڵی یارسانیەکان،ئەم جەماعەتە زۆر بەئاسانی لەناوشاردا وبە ئاگاداری هێزە ئەمنیەکان دەسووڕانەوە ولە هەرشوێنێک کەسێکی یارسانیان بدیایە دەستیان بە سووکایەتی کرد بەخۆی وئەتک کردنی باوەڕەکانی دەکرد و زۆری ئازاریان دەگەیاند بە لایەن گرانی ئەم باوەڕە.
بەرلە ساڵی۱۳۷۵ زۆربەی دانیشتوانی شاری شائاباد لایەنگری یارسان بوون ولەم.شارەدا چەندین پەرستگەیان هەبوو،بەڵام.بە سەقام گیر بوونی کۆماری ئیسلامی زۆربەی ئەم یارسانانە دەکەوتنە بەر ئازار وبێ حورمەتی رژیم وبڕێک زۆریان لە سێدارە دران وزۆربەی پەرستگەکانیان رووخاندن وئەمە بوو بەهۆی ئەوەی کە زۆرێ.لە دانیشتوانی ئەم شارە شائاباد بەجێ بهێلن و بەرەو باشووری کەردستان هەڵ بێن.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
28/02/2016