ورمێ؛ مردنی گوماناوی تازە بووکێک

KMMK:

یەکشەممە 17ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی تازە بووک بە ناونیشانی” ئایناز عەزیزی” 16 ساڵ تەمەن کچی کافی خەڵکی گوندی”سوفیان” دانیشتووی شاری بالوو سەر بە شاری ورمێ بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بەkmmk گەیشتوون، ناوبراو حەوتووی ڕابردوو ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو، سەرچاوەیەکی نافەرمی مردنی ئەم تازە بووکەی بە خۆکوژی ڕاگەیاندووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیاریێەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ئەم تازە بووکە نەزانراوە. شیاوی باسە کە، بە هۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان لە ژێر باری گرانی ئابووری، زەماوەندی زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکاری بنەڕەتییەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستان دێنە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *