ڕفاندنی مامۆستایەکی ئایینی سوننە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ورمێ


ک.م.م.ک:

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ مامۆستایەکی ئایینی سوننە بە ناسنامەی مامۆستا «فەتحوڵڵا ڕۆستەمی» ئیمامی جەماعەت لە مزگەوتی گوندی مارەغانی سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شاری ورمێ ڕفێندراوە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ لە کاتی کۆکردنەوەی هاوکاریی خەڵک لە شاری سەردەشت و گواستنەوەی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی شاری خۆی لە شاری ورمێ، هێزە ئەمنییەکان دوای ڕفاندنی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *