كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان:دو قاچاخچی مرۆڤ، کە وێنا دەکرا ببون بەبایس مەرگی ئایلان کوردی، منداڵی كوردی خهڵكی رۆژئاوای کوردستان و٤ کەسی تر کە سزای٤ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا.
ئەم ۲قاچاخچیە هەردوکیان شارۆمەندی سوری بوون ئەم سزا لەلایەن دادگایەک لە تورکیە بەسەریاندا سەپێندرا.
بڵاو بوونەوەی وێنەیەک لە جەستەی بێ گیان ئایلان کوردی ۳ساڵە لەکەنارەکانی بەدروومی تورکیە لە سێپتامبری ۲٠۱۵ سەرنجی دونیای بۆلای دۆخی پەنابەران راکێشا.
ئەم دوقاچاخچی مرۆڤە،لە دەریای ئیژەوە خەڵکیان لە تورکیە بۆ یۆنان دەپەڕاندەوە، ئایلان لەگەڵ دایکی وباوکی وبراکەی لە ناو بەلەمێکدا بوون کە لە نێوقەدی رێگەی تورکیە بۆ یونان ژێر ئاو کەوت.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
05/03/2016


