دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە.
لەرۆژی۱۵رەشەمەی۱۳۹٤هاووڵاتیەکی بۆکانی لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە دەس بەسەرکراو بۆ شوێنیکی نادیار گوێزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ;هاووڵاتیەکی کورد بەناو”سالار رەحمان پەناە” کوڕی محمدساڵح بەیانی رۆژی شەمە۱۵رەشەمە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەس بەسەرکراو و گوێزرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵەکان دەوترێت;بنەماڵەی ناوبراو بۆ ئاگاداربوونەوە لە دۆخی کوڕەکەیان چەندین جار سەردانی دادگا وئیدارەی ئیتلاعاتی ئەوشارەیان کردووە بەڵام هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و لە چارەنووسی کوڕەکەیان بێ ئاگان.
جێگای ئاماژەیە;دەسبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە بێ روونکردنەوە لە تاوانەکانیان بەردەوامەو لەلایەن کاربەدەستانی ئیتلاعات ودادگاکانەوە هیچ روون کردنەوەو ئاگادارییەک لە چارەنووسی گیراوان بە بنەماڵەکان نادرێت.
بە پێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ;لەمانگی پێش نزیک بە۹٠کەس دەسبەسەر کراون کە لە چارەنووسی زۆربەیان زانیاریەک لەبەر دەست دا نییە.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان
06/03/2016


