سێی رەشەمە و سنه ی خوێنین

سێی رەشەمەی ساڵی۱۳۷۷ی هەتاوی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێو دەوڵەتی هەمبەر بە عبداللە ئوجالان، بەتایبەت لە لایەن سازمانی مووسادی ئیسرائیل ومیتی تورکیەوە، سەرهەڵدانێک رووی دا کە هەموو شارەکانی رۆژهەڵات وگەورە شاری تارانی گرتەبەر.

بەهۆی ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەوە دەیان کەس لەلایان هیزە ئەمنیەکانه ئێرانەوە کوژران وسەدان کەس دەست بەسەر کران،هەر وەها لە۲۷ ڕێبەندانی هەمان ساڵدا گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان لەهەموو ئێران بۆ دەر بڕینی ناڕەزایەتی هەمبەر بەو گەلە کۆمە بەرەو تاران بەڕێ کەوتن ئەم رێپێوانە لەم شارەلەشەقامی ئازادی و ئینقلاب تێ پەر دەبوو لە نێوان ڕێگەدا هەزاران کەس بەخۆپیشاندەران ئیزافە دەبوون ، پاشان خۆپیشاندەران لەبەر دەم سەفارەتی تورکیە کۆبوونەوەو داوای ئازادی ئوجالانیان دەکرد.
کۆماری ئیسلامی ئێران قەدەغەی هاتووچۆی لە سەرجەم شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیاند،لەبەردەوامی ئەم ناڕەزایەتی دەربڕینانەدا لەشاری ورمێ هێزەئەمنیەکانی رژیم۲کەسیان کوشت ولەشارەکانی سەڵماس،مەهاباد،کرماشان،ئیلام،ماکۆ،سەقزو مەریوان و…هتد،سەدان هاووڵاتی دەس بەسەر کران.

۲۹ڕێبەندان لەئەنجامی رێپێوانێکی ڕێ پێدراو لەزانکۆی شاری سنە،شەر وپێک دادان هاتەئاراوە کە زورێ لەمامۆستایان وخوێندکارانی زانکۆکە دەست بەسەر کران.

لەرۆژی دووشەمە۳رەشەمە خەڵکی شاری سنەو دەوروو بەری بە پێی راگەیاندراوێک کە پێشتر کرابوو،بەنیاری رێپێوان بەرەو ناوەندی شار بوون کەرووبەرووی هێزێکی فراوانی دژە تیرۆر بوونەوە کەلە سنەوپارێزگاکانی بەئامانجی سەرکوت کردنی خۆپیشاندەران کۆکرابوونەوە،هەرلەدەسپێکی رێپێوانەکە هێزەکان هێرشی توندیانکردە سەر خەڵکی مەدەنی وتوندوو تیژی هاتە ئاراوە،لەم پێک دادانەدا هیچ بەزەییەک نەبووهەمبەر بە خەڵکی سڤیل وهێرش کرایە سەر پیر وگەنج ومندال وتەنانەت ژنیش ودەیان کەس بوون بەقوربانی و سەدان کەسیش بریندار بوون.

دووشەمەیە خوێنین کە بووبە سەمبولی بەرخۆدان هەمبەر بە کۆماری ئیسلامی.
زانیاریەکی باوەر پێ کراو سەبارەت بە ئەژماری کوژراو گیراوەکانی رۆژهەڵات بەدەستەوە نییە، لە سنە ۳۳تا۷٠کەس ورمێ۲ولەماکۆیەک کەس کوژراو لەشارەکانی تری رۆژهەڵات سەدان کەس گیران وکەوتنە بەر توندوتیژی

لەگرتووخانەکاندا دەس درێژیکرایە سەر زۆرێ لەگەنجان،پرچی زۆرێک لەکچانیان تاشی،سەدان کەسیان بەزیندان وغەرامە سزاداو زۆرێ ماموستای زانکۆ یان لە کار دەرکران یان کەوتنە بەندی خانە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەرەتای شۆڕشی گەڵان لەئێران بەسەدان جارهەمبەر بەکوردان جەنایەتی کردوە.
هەر لە سەرەتاوە بە فەرمانی جیهادی خومەینی بۆسەر گەلی کورد و تا هێرش کردنە سەر شاری پاوە،شەڕی۲٤رۆژەی سنە،شەڕی نەقەدە،کۆمەڵ کوژی گوندەکانی قەرنا،قەلاتان وبرادۆس،کۆمەڵ کوژیەکانی دادگای خەڵ خاڵی،کەهەزاران کەس بەتۆمەتی شەڕ لە دژی خواو دابەش خوازی لەسێدارە دران.

بەپێ ئەو زانیاریانەی کە بەدەستەوەیە لەچەن ساڵی رابردوودانزیکەی۱٠٠٠کۆڵبەرلەلایەن هێزەکانی رژیمەوە کوژراون.

هەزاران کەس بەبێ دادگایی دەسڕێژی گوڵەیان ڵێ کراوە،هەر وەها زۆرێ لە هەڵسووڕاوانی بوار ژنان،چالاکانی سیاسی،مەدەنی،ژینگە،کلتووری، کرێکاری و…هتد کەوتونەتە بەر ڕق وکینەی کۆماری ئیسلامی وبەجۆرێ سەرکوت کراون.

ئەم کوشتن ودەس درێژی کردن،توندو تیژی وگرتنە بێ بنەمایەنە وپێشێل کردنی مافی مرۆڤ هەمە چەشنە لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەر دەوامە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:لە ۱۷هه مین ساڵیادی کۆمەڵ کوژی ودەس بەسەر کردنی گەلی رۆژهەڵات لە کۆتاییەکانی ساڵی۱۳۷۷ بانگەوازێک ئاراستەی چالاکانی مەدەنی،سیاسی ومافی مرۆڤ وهەمووگەلی رۆژهەڵات دەکات،تابە ڕێخستن کردنیان لەبواری مافی مرۆڤەوە، هەوڵ بدەن ئەم جینایەتانە بکەن بە کەیسێک بۆدادگایی کردنی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی لە دادگای مافی مرۆڤدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
21/02/2016

%d bloggers like this: