دیکیۆمنتاری کورد کەیوان کەریمی بە زیندان و شەلاق وغەرامە سزا درا

کەیوان کەریمی دەرهێنەری کوردی فلیمی دیکیۆمنتاری لە لایەن دادگاە پێداچوونەوە بە یەک ساڵ زیندان و۲۲۳ لێدانی شەلاق و ۲ملیۆن تمەن غەرامە مەحکووم کرا.

بەپێی هەواڵ نێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:دادگای پیداچوونەوەی ئەم دەرهێنەرەلە بەڕواری ۲ بەفرانباری۱۳۹٤هەتاویبە ئامادە بوونی قازی پور عەرەب وبابایی لە لقی۵۲ پێداچوونەوەدا بەڕیوە چوو کەلە ئەنجامدا ۵ساڵ لە حوکمەکەی گۆڕی بە هەڵپەسێردراو وبە کۆی یەک ساڵ زیندان و۲۲۳لێدانی شەلاق و۲ملیۆن تمەن غەرامە سزادرا.

کەیوان کەریمی لە ۲۳سەرماوەزی ۱۳۹۲ بە هۆی درووس کردنی فلیمی دیکیۆمنتاری”نووسینی سەر شار”لە ماڵەکەی خۆی دەس بەسەر کراو گوێزرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئیڤین.

کەیوان کەریمی لە بەڕواری ۵ بەفرانبار بە دانانی سەنەدی۱٠٠ ملیۆن تمەن لە زیندان ئازاد بوو،لەڕەزبەری۱۳۹٤هەتاوی دوای ۸جار دانیشتنی دادگا لە لقی۲۸ دادگای شۆڕشی ئیسلامی ناوبراو بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی و ئەتکی موقەدەسات٦ساڵ زیندان و۲۲۳لێدانی شەلاق سزا مەحکووم کرا.
کەیوان کەریمی دووساڵ لەمەو پێش بەدرووست کردنی کورتە فلیمێک بەناو”بەسەرهاتە کانی ژن و شوو”ناوبانگی پەیدا کرد،ئەم فلیمە بە بەراورد لە چیرۆکێل لە ئیتالۆکالۆینۆ نووسەری ئیتاڵی درووست کرا کەلە ٤٠ فیستیواڵی جیهانی نمایش دراو خەڵاتی فستیواڵەکانی وڵاتی ئیسپانیاو کۆلۆمبیای بردەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22/02/2016