هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری بانە، شێرزاد فەلاحی دانیشتووی شاری بانە ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان دەست بەسەر کرد.
بەپێی ڕاپورتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان “شێرزاد فەلاحی “رۆژی سێ شەممە ۲۷ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٤هەتاوی لە شوێنی کەسابەتی،لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەست بەسەر کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:هێزەکانی ئیتلاعات بێ مۆڵەتی قۆل پێچ کردنی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو،دەستیان بە سەر زۆربەی کەڵ وپەلە کەی ئەودا گرتووە.
شێرزاد فلاحی لە کاتی ئێستادا بێ ئەوەی کە پێی بگۆترێت لە بە ر چ هۆکارێک دەست بەسەر کراوە ،لە ژوورە تاکە کەسیەکانی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.
تائێستە هیچ هەواڵێک سەبارت بە هۆی قۆڵ پێچ کردن وتۆمەتی سەپێندراو بە سەر ئەم کاسپکارەدا لە بەر دەست دا نیە.
بپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە بێ هیچ تاوانێکی فەرمی گەنجان دەست بەسەر دەکەن وبێ ئەوەی لە چارەنووسیان هەواڵیک بدەن بە بنەماڵەکانیان بۆماوەیە نادیار لە گرتووخانەکان دەیان هێڵنەوە.
گیارەنگ بەیگ زادە


