زمانی دایکی مافێکی پێشیل کراو لە ئێران

رۆژی جیهانی زمانی دایک لەژێر سێبەری قەیرانی ئابووری،کۆمەڵایەتی،سیاسی وپەرەسەندنی توند وتیژی دەوڵەتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان

زمانی دایکی مافێکی فەوتاو،ئەم.مافە نەک بە گەورەبوونی منداڵان نافەوتێت، بەڵکو پێویستی بە گەشەو داڕشتنیکی راست ودرووستی ئەم داوا مرۆڤانەی مناڵێکە و قوتابخانە باشترین شوێنە بەوەدەس هێنان وچەسپاندنی ئەم نیازە گرنگە، لە وڵاتانی ناوەند گەرا کە جەخت لەسەر زمانیکی تایبەت ئەکەن،پەروەردە دەبیتە ئامرازێک بۆ چەوساندن.

مافی پەروەردە بە زمانی دایک زۆربەی پەیمان نامەکانی مافی مرۆڤ وەک;ڕێکەوت نامەی زمانی دایک،جاڕنامەی جیهانی مافی زمان بەندەکانی٤،۳مادەی٤،جاڕنامەی مافی کەمینە قەومی،ئایینی،زمانی،نەتەوەییەکان مادەی۳٠،کونوانسیونی مافی منداڵ مادە۲۷،پەیمانی نێودەوڵەتی مافی مەدەنی وسیاسی ودەیان شتی تر وەک مافێکی بنەڕەتی ومرۆڤی لەهەموو جیهان هاتووەتە قەبوول کردن.بەڵام کاربەدەستان وڕەهبەرانی ئێران سیاسەتی یەک نەتەوە یەک زمان کە وەک میراتێک لەپێشینان بۆیان ماوەتەوە بەڕێوە دەبەن.

بەپێی ئەسڵی۱۵یاسای بنەڕەتی وڵات،زمان ونووسینی فەرمی ئێران زمانی فارسیە،بەڵام بەکارهێنانی زمانی نەتەوەکانی ترلە ڕاگەیاندنەکان،گۆڤارەکان ووتنەوەی لە پاڵ زمانی فارسیدا ئاساییە.

سەرەڕای ئەوەی کە ئەم یاسا خۆی بن پێ کردنی مافی مرۆڤە چون زمانێک سەپێندراوە بەجێی هەموو زمانەکانی کە،کەم نین لە نەتەوەکانی تری جگەلە فارس کەبەهۆی دژایەتی بەم یاسا لە گرتووخانەدان وسجنی زۆر یان سێدارەیان بەتۆمەتی جۆراوجۆر وەک شەردژی خوا،دابەش خواز و…هتد پێ دراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە رۆژی جیهانی زمانی دایک،داوای بەڕێخستنی هێزە ئازادی خوازکان ولایەن گرانی مافی مرۆڤ دەکات هەمبەر بە جیاوازی دانان وئەوستەمەی کە لە گەلە جیاجیاکانی ئێران دەچێت،هەروا ئاماژە بەوەش دەکات کە پەیوەندی کۆمەڵایەتیەکان بەبێ بەرچاو گرتن وگەرەنتی کردنی مافی ئازادی هەموو چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا وەک ڕەنگ،ڕەگەز،زمان،ئایین،باوەڕی سیاسی،داخوازی کۆمەڵایەتی ونەتەوەیی،شوێنی لە دایک بوون، ڕێژەی سەرمایە و…مسۆگەر نابێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
21/02/2016