بەپێی هەواڵ نێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:سیروان کەماڵی کوڕی حەسەن لەدایک بووی ساڵی۱۳٦۹کۆچی هەتاوی لە شاری بۆکان رۆژهەڵاتی کوردستان،رۆژی چوارشەمە۱٠فوریەی ۲٠۱٦لەلایەن بەهێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان لەماڵی باوکی ڕفێندراوە وتا ئێستا زانیاریەک لە چارەنووسی نییە.
سیروان کەماڵی پیشەی کرێکاری بووەو بەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین کردوە.
بەپێی ئەو زانیاریاەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤه کوردستان گەیشتووە;باوکی ناوبراو بەهۆی زۆری تەمەن ونەخۆشین زیاتر ە ۱٠ساڵە خانە نشینەو ئەرکی وەدەس هێنانی بژێوی بنەماڵەکەیان لە ئەستۆی سیروان بووە.
“دایە زوڵێخا”دایکی سیروان چەندین جار چووە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بۆ هەواڵی کوڕەکەی بەڵام لە وڵامی پرسیاری ئەوەی کە کوڕەکەم.لەکوێیە پێی گوتراوە ;کوڕەکوت بێ رەوشتە!چاوەڕێی هاتنەوەی مەبن.
بەپێی بینیی هاوسیکانی ماڵی ناوبراو دایکی سیروان زۆرپەرۆشی کوڕەکەیەو بەردەوام دەگری، بەدەسپێکی رۆژتا تاریکی دادێت لە بەردەرکەی ئیتلاعات وسپای پاسداران دایە.
بپێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژانە بێ هیچ تاوانێکی فەرمی گەنجان دەست بەسەر دەکەن وبێ ئەوەی لە چارەنووسیان هەواڵیک بدەن بە بنەماڵەکانیان بۆماوەیە نادیار لە گرتووخانەکان دەیان هێڵنەوە.
مافی مرۆڤی ئەورووپا چەند مانگ لەمەو پێش، لەبارەی دەست بەسەر کردنی بێ هۆی شارۆمەندان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە هوشداری دایە دەوڵەتی ئێران داوای کرد کە ئێران یاساکانی مافی مرۆڤ پێشێل نەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20/02/2016