ڕاگەیاندنی مانگرتنی لەخواردنی رەمەزان ئەحمەد کەمال
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:رەمەزان ئەحمەد کەمال گیراوی سیاسی کورد لە گرتووخانەی رەجایی شەهر لەنامەیەک بۆ کاربە دەستانی گرتووخانەکە مانگرتن لەخواردنی راگەیاند.
ناوبراولەنامەکەیدا بۆ بەڕیوەبەری گرتووخانەکە نووسیبووی:پاش نەشتەرگەریەک کە سێ مانگ لەمەوپێش بۆ دەستی کراوە قامکەکانی توانای جووڵەیان لەدەست داوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی کەلە گرتووخانەی رەجایی شەهرکەرەج بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە;ئەمڕۆ۲٠فوریە۲٠۱٦رەمەزان ئەحمەد کەمال،بەهۆی تەرخان نەکردنی چاودێری پزشکی و ڕوانە نەکردنی بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر،مانگرتنی وشک لەخواردن رادەگەیەنێت.
دەقی نامەکەی رەمەزان ئەحمەد کەمال بۆ بەڕێوە بەری گرتووخانەی رەجایی شەهر کەردج ناردویە بەم جۆرەیە:
ئاگادارن کە سێ مانگ پێش بۆدەستم کرا، بەداخەوە دوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری قامکەکانی دەستی راستم کە پێش نەشتەر گەری کێشەیان نەبوو ،بەتەواوی وشک بوون وتوانای جووڵەیان نەماوە،بەڵام سەرەڕای چەندین نامە کە بۆ ئێوە و کاربەدەستانی تەندروستی گرتووخانەم نووسیوە هیچ بەدواچوونێک نەکراوە بۆ ئەم دۆخەم.
سەرنجتان ڕادەکێشم بۆئەوەکە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا چەندین جار داواکاریم نووسیوە ولەدوایین نامەداکە سێ حەەتوو لەمەوپێش ڕامگەیاندبوو ئەگەر لە ئەنجامدا چاودێری پزشکیم بۆ دابین نەکرێت و بە ڕێی نەخۆشخانە نەکرێم ناچار بە مانگرتن لەخواردن دەبم.
بۆیە بۆهۆی ئەوەی بەشوێنداچوون نەکراوە بۆ داواکاریەکانم ئەمڕۆ ۲٠فوریە۲٠۱٦مانی تەر لە خواردن رادەگەیەنم تائەوکاتەی داواکانم جێ بەجێ دەبێت وئەگەر وەک پێشوو داواکانم وەلابنرێت وچاودێری پزشکیم بۆنەکرێت و بەڕێ نەکریم بۆ نەخۆشخانە مانی وشک لە خواردن رادەگەیەنم.
رەمەزان ئەحمەد کەمال،لەساڵی۱۳۸۷کۆچی هەتاوی لەگەڵ سێ ئەندامی پ ک ک (حزبی کرێکارانی کوردستان)کە بەهەڵە سنووری ئێرانیان بڕیبوو دەست بەسەرکران.
ناوبراو لە کاتێکداکە بەرەو سنووری عێراق دەگەڕایەوە لەلایەن سەربازەکانی ئێران تەقەی لێکراوچەند فیشەک بەر سک وشانی چەپ ەڕانی کەوت وگیرا کە دوای۷ساڵ هێشتا فیشەکەکان لەجەستەی دەرنەهێندراوە.
رەمەزان ئەحمەد کەمال خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە کە بەتۆمەتی ئەندام بوون لە پ ک ک (حزبی کرێکارانی کوردستان)لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری خۆی حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپێندرا،کە دواترلەلایەن دادگای دیوانی باڵای وڵاتی ئێرانەوە دووبارە پێداچوونەوەی بۆکراو حوکمەکەی گوڕدرا بە ۱٠ ساڵ سجن.
رێکخراوی لێبووردەیی نێودەوڵەتی لە رۆژی ۲٦ژانویەی۲٠۱٦بە ڕاپورتێکه فەرمی داوای دەستێوەردانی بەپەلەی بارودۆخی گیراوی سیاسی کوردی رۆژئاوای کوردستان رەمەزان ئەحمەد کەماڵ لە گرتووخانەی رەجایی شەهر کەرەج کرد.
لێ بوردەیی نێو دەوڵەتی لە راپورتەکەدا نووسیەیە،:رەمەزان ئەحمەد کەمال کە خەریکی تەپەراندنی۱٠ساڵ حوکمەکەیە لەئێراندا ،پێویستی بەپەلەی بە نەشتەرگەری وچاودێری پزشکی هەیە.رۆژی۳٠ دسامبری ۲٠۱۵ کە ناوبراویان بۆ چارەسەری ئیلتهاباتی دوای نەشتەر گەری بۆ نەخوشخانە دەبرد، کاربەدەستانی گرتووخانەکەدوای ئەوەی کە زۆری لێ دەدەن ودوای۲حەوتوو بێ چاودێری پزشکی دەی هێننەوە بۆ گرتووخانە.
رەمەزان ئەحمەد کەماڵ پێشتر بە نووسینی نامەیەک بۆ ئەحمەد شەهید،هەواڵ نێری تایبەتی مافی مرۆڤ لە ئێران هەواڵی ئەشکەنجەو ئازاری خۆی لەلایەن کاربەدەستانی گرتووخانەوە راگەیاندبوو.
رەمەزان ئەحمەد کەماڵ هیچ کەسێکی لە ئێراندا نییەو ئەمە خۆی بارودۆخی ناوبراو لە گیراوە سیاسیەکانی تر ئاڵوزتر و نالەبارتر دەکات.
زۆربەی ئەو گیراوە سیاسیانەی کە پێشتر لەگەڵ رەمەزان ئەحمەد کەمال لەیەک ژوور بوون بەردەوام هەوڵ دەدەن بۆ ئاسانکاری کردن بۆ چاودێری وچارەسەری پزشکی ناو براو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،جارێکیتر لە تەواوی کۆمەڵانی مەدەنی وسیاسی و مافی مرۆڤ داوادەکات:کە گوشاربخەنە سەر حکومەتی ئێران بۆ پێ ڕاگەیشتن بەبارودۆخی گیراوی سیاسی کورد رەمەزان ئەحمەد کەمال.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
20/02/2016