ئازادی سامان محەممەدی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، چالاکێکی ژینگەپارێز بەناونیشانی سامان محەممەدی خەڵکی سنە بەدانانی بارمتەی ٢٥٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە ئازاد کرا.

شیاوی باسە، ناوبراو شەممە ٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لە شارامفەڕی شاری سنە ڕاگوازرابوو.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تاوانانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *