چەندین کەس بە تۆمەتی بهشداری لە ئاهەنگی نەورۆزی قەسریان سەربەشاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەست بەسەر کران.
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان;رۆژی دووشەمە۲۹ رەشەمەی ۱۳۹٤ دوانیوەڕۆ دوای تەواو بوونی ئاهەنگی ڕێ وڕەسمی نەورۆز لە قەسریان سەر بهشاری سنە چەندین هاوڵاتی لەلایەن هێزەئەمنیەکانەوە لە سەیتەریەکاتیەکان کەلەلایەن سپای پاسداران و ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دانرابوو لەکاتی گەڕانەوە بۆشاری سنە دەست بەسەر کران.
هێزەکان لەکاتی پشکنین دەیانەوێت ئافرەتێک لە ئۆتۆمۆبیلەکەدا دابەزینن کە هاوڵاتیەک بەناو “موختار وەکیلی”بەرگری لە ئەنجامی ئەو کارە دەکات.هێزەکان هێرش دەکەنە سەر ناوبراو و گازی فرمێسک رێژ دەکەن بەسەر وچاویاو ئافرەتە دەست بەسەر کراوەکە دەگوێزنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەپەیوەندیەک کە خاتوو سەعدیە وەکیلی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە کردی ئاوا دەدوێت;چەند کاژێر دوای ئاهەنگی نەورۆز لە قەسریان خوشکم”شەهلا وەکیلی”لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ هێشت دەکرێت. لە دوای رۆیشتنی بۆ ئەو ئیدارە دەست بەسەر دەکرێت،پاش جەندکاژێر کە بنەماڵەمان بەشوێنداچوونی بۆدەکەن و دەچن بۆ بنکە ئەمنیەکان بۆ ئاگاداری لە دۆخی خوشکم بە بنەماڵەکەم دوترێت کە شەهلا دەست بەسەر بووە و تەنیا بە دانانی بارمتە بە کاتی ئازاد دەبێت.
بنەماڵەمان بارمتەکە ئامادە دەکەن بەڵام لە دادگا پێیان دەوترێت بە هۆی پشووی نەورۆزی ئەو کارناسانەی کە قیمەتی بارمتەکە هەڵدەسەنگینن لەپشوو دان بۆیە ناتوانین شەهلا وەکیلی ئازاد بکەین.بنەماڵەمان دەڵێن کە دەتوانین هاوسەنگی بارمتەکە پارەی نەقد دابنێین.
خاتوو سەعدیە وەکیلی بەر دەوام دەبێت ودەڵێت;دوێکە “موختار وەکیلی”برام دەڕوات بۆ دادگا بۆ دانانی بارمتە بۆ شەهلای خوشکم،لە دادگا پێی دەوترێت پەیوەندی بە “جەهان بەخش”ی براتەوە بکە با پارەی بارمتەکە بێنیت خوشکتان ئازاد بکەین.
کاتێک جەهان بەخش پارەی بارمتەکە دەبات بۆ دادگا پێیان پێیان دەڵین کە جگە لە پارەکە تاپۆیەکیش بە قیمەتی هەمان پارە پێویستە تا خوشکتان ئازاد بێت.
یەکێک تر لە براکانم بە ناو” جەهانگیر ” تاپۆکە بۆ دادگا دەبات.بەئامادە بوونی هەر سێ براکەم لە دادگا مەئموورەکان دەست بەسەریان دەکەن ودەیان گوێزنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
ئێستا براکانم لە ئیدارەی ئیتلاعات وخوشکم لە گرتووخانەی مەرکەزی سنە دەست بەسەر کراون.هەروەها ناوبراو وتی کە لە ئێستا دا بنەماڵەکەم بوون بە دوو دەستەوە هەندێکیان لەبەر ئیدارەی ئیتلاعاتن وهەندێکیان لەبەر گرتووخانەی سنە تا هەواڵێک لە خوشک وبراکانم بزانن.
هەروەها ئاماژەی کرد کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وکارمەندانی گرتووخانەکە وتوویانە تا تەواو بوونی بەدواچوونەکان ولێ پرسینەوەکان ئەم چوارکەسە هەرلە شوێنەکان خۆیان دەمێننەوە.
جێگەی ئاماژەیە ئەم چوار کەسە بنەماڵەی “فەرهاد وەکیلی”گیراوی سیاسی کورد کە لە ۹ی گۆڵانی ۱۳۸۹لە گرتووخانەی ئیڤین لەگەڵ”فەرزاد کەمانگەر،شیرین عەلەم هوولی وعەلی حەیدەریان”لە سێدارەدران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
22.03.2016