پێش دەسپێکی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی ئێران و شارەزایان(خبرگان)ی رێبری ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی تەشویش خرایەسەر کاناڵەماهوارەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وتائێستا بەردەوامە.
بە پێی راپۆرتەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان;پێس دەسپێکی هەڵبژاردنەکان،لە باژێڕی سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە شەپۆلێکی تەشویش خستنەسەر کاناڵە ماهوارەیەکان دەستی پێ کردوەتەوە و تائێستا بەردەوامە.زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی ئەم تەشویشە لە وەرگرتنی کاناڵە کوردی و فارسیەکان بێ بەرین.
بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئامێرەکانی تەشویش خستنەسەر لە سەر کێوی ئاویەر وئیدارەی ئیتلاعات و کەڵانتەری ۱۱ی گەڕەکی تەکیەوچەمەنی شاری سنە دانراون.
لەچەند ساڵی رابوردوو ئیدارەی ئیتلاعات و سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات لەشارەکانی رۆژهەڵات تەشویش دەخەنە سەر کاناڵەماهوارەکان بۆ بەرگری لە کەڵک وەرگرتنی گەلی رۆژهەڵات لە کاناڵی حزبە کوردیەکان ،ئوپوزسیۆن و فارسیەکان لەم ناوچانەدا.
بەکار هێنانی ئامێری ماهوارە لە ئێران قەدەغەیە وهێزە ئینتزامیەکان لە شارەکان لە زۆربەی مانگەکانی ساڵدا دەست دەکەن بە گرتن و کۆکردنەوەی ئەم ئامێرانە لە ماڵی هاووڵاتیان.
ناردنی تەشویش(پارازیت)بۆبەرگری لە بڵاو بوونەوە و وەرگرتنی ڕاگەیاندنەکان جۆریکە لە ئەم ئامانجە کە حکومەتی ئیران هەمبەر بە هاووڵاتیان ئەنجامی دەدات.
لەبارەی کاریگەری نیگاتیڤی تەشویش بەسەر ماهوارەکان تاێستالە ئیران راپۆرت گەل و بەشوێندا چوونی زۆر کراوە;روون بووە کە تیشکی تەشویش باری ئەرێنی تا ۳٠لە۱٠٠ی هەیە بۆ زیاد بوونی لەدایک بوونی منداڵانی کەم ئەندام و دواکەوتووی زەینی، تەئسیرە نگاتیڤەکانی تر بریتین لە نەزۆکی و کاریگەری نەرینی بەسەر کۆئەندامی عەسەبی لەلەشی مرۆڤدا.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان