KMMK:
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە 18 خەرمانانی 2721ی کوردی، هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتیی ئێڕان لە مەهاباد بە شێوەیەکی بەرفراوان دەسبە هەلمەتی دەسبەسەر کردنی هاوڵاتییان لە شارەکە کردووە.
تا ئێستا ناسنامەی هەشت هاوڵاتی دەستبەسەرکراو وەک؛
۱.“ئاکام سەرکانی
۲.محەمەد سیاقول
۳.شۆڕش کورانی
۴.موختار نەبی
۵.رەحمان دانەزی
۶. مەحموود یالاچاکی
۷. جەلال گامیشانی
۸.فەرهاد رەحیممۆلا” ڕاگەیەندراوە.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئەم هاوڵاتیانە بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری دەسبەسەر کراون و دواتر بۆ شوێنێ نادیار گواستراونەتەوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە لەمەر هۆکاری دەسبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئەراستەی ناوبراوەکان کراون، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
جێی تێبینیە کە حکومەتی ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا شەپۆلێکی گەورەی گرتن و دەستبەسەرکردنی هاوڵاتیانی کورد دەستپێکردووە.
ع. س