ژنێکى تەمەن ٢٩ ساڵ له باشوری کوردستان کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

لە گوندى ئەڵمانیى سەر بە شارى سلێمانى ژنێکی ٢٩ ساڵان لە ڕێگەى خۆخنکاندنەوە کۆتایى بە ژیانى خۆی هێنا.

درەنگانى شەوی ٤ .۲. ٢٠١٨ زایینی، (بەرامبەر بە ۱٦ی ڕێبەندانی۲۷۱٧ کوردی) بەشى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى بڵاویکردەوە، ئەو ژنە ناوی (م،ە،ح) دانیشتوى گوندى ئەڵمانیى شارى سلێمانى بووە .

شایانی باسە وردەکاری زیاتر لە سەر ئەم ڕوداوە تاکو ئێستا بڵاو نەکراوەتەوە .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان