KMMK:
شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، بەرپرسی یەکەم (مدیر عامل)ی کومپانیای مداوا گوستەر ئابیدەر لە شاری سنە دوو کەس لە کرێکارانی ئەم کومپانیایە بە ناوەکانی ئیبراهیم یەزدی و ڕەزا قولی پوور لەسەر کارەکانیان وەدەرنراوە.
ئەم کومپانیایە کەرستەی خۆراکی، شۆردن و قوماش وجل وبەرگ بڵاو دەکاتەوە نێزیک بە ۵۰ کرێکاری دامەزراندووە.
هێشتا هۆکاری وەدەرنانی ئەم دوو کرێکارە نەزانراوە. هەروەها گوتراوە کە حەقدەستی ئەم کرێکارانە کەمتر لە کەمترین حەقدەستی دیاری کراوی شۆرای باڵای ئیش وکارە.
سەرەڕای ئەوەی بانکی ناوەندی ئێران ڕێژەی هەڵاوەسانی ئابوری مانگی پووشپەڕی ئەمساڵی ٢/١٠لە سەتی ڕاگەیاندووە. ناوەندی توێژینەوەکانی پەڕلەمانی ئێران لەم دوایانەدا دەڵێ: کەبە ڕێژەی هەر ۱۰ لە سەت گەشەی نرخی دراو، نرخی هەڵاوسان ۲ لەسەت هەڵدەکشێت.
بەپێی پەسەند کراوی شۆرای باڵای کار، کەمترین حەقدەستی ڕۆژانەی کرێکاران ۳۷ هەزار و ۱۳۸ تمەن دیاری کراوە. بە پشتبەستن بە نرخی دراو (ارز) لە ڕۆژی شەممە ۱۱ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ کە هەر دولارێکی ئەمریکی ۱٤هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ کراوە، هەر کرێکارێک لە جوگرافیای ئێران حەقدەستی ڕۆژانەی ۲.۶٥ دۆلارە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


