مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پێی نایە ڕۆژی چوارەمەوە

بە گوێرەی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پارتیی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، لە پارکی یوگورتچووی ئەستەنبۆل پێی نایە ڕۆژی چوارەمەوە.

پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو تا درەنگانی شەو سەبارەت بە بابەت و ڕۆژەڤە سیاسییەکانەوە گفتوگۆیان کرد، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ لە پارکی یوگورتچووی ئەستەنبۆل ڕۆژی چوارەمی مانگرتنەکەیان دەستپێکرد.
شەوی ڕابردوو لە چەندین گەڕەکی دەوروبەری پارکی یوگورتچوو هاوڵاتیان گردبوونەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە هێرشی گرووپە نەژادپەرستەکان بۆ سەر مانگرتووان.

لە مانگرتنی ویژدان و دادگەریدا، هەموو ڕێکخراو و ناوەندەکانی هەدەپە تێدەکۆشن و هەر ئەو ڕێکخراو و ناوەندانە پێشوازی لە میوانان و هاوڵاتیانی بەشدار لە مانگرتنەکەدا دەکەن.

ئەمڕۆ کاتژمنێر ٠٩:٠٠ چەند کۆمەڵەیەک سەردانی مانگرتووانیان کرد ، کاتژمێر ١١:٠٠ش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی بەرێوەچووە و لەلایەن پەرلەمانتارانەوە ڕاگەیێندراوێک خوێندرایەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان