هەواڵەکان

چالاکێکی کورد لە ئەیوان دەسبەسەر کرا

«مەحمەد سەعید نادری» یەکێک لە چالاکانی چەپی خەڵکی “ئەیوان” لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئێوارەی پێنج شەممە ۲۷ رەشەمێی۱۳۹٤ بە هێرشێک لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماڵی خۆیی دەسبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵێک کە کەمپینی پارێزگاری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی بڵاوی کردۆتەوە،هێزەکانی ئیتلاعات دەرژێنە ماڵی ناو براو و دوایی گەرانی ماڵەکەی و دەسبەسەر داگرتنی شتە شەخسیەکانی، دەسبەسەری دەکن و بۆ شوێنێکی نادیار دەیگوێزنەوە.

ئەو چالاکە سیاسیە دوانیوەرۆیی سێ شەممە ۳ی خاکەلێوەی ۲۷۱٦ پێوەندی کردوە بە ماڵاباتیەوە و لە ساخ و سڵامەتی خۆیی هەواڵی داوە، بەڵام زیاتر لەوە دەرفەتی نەبووە زانیاری بدات و پێوەندیەکەی دەپچرنن.

تا ئێستا لە شوێنی ڕاگرتن و هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو هیچ زانیاریێک نەزانراوە.

لە چند رۆژی رابردو دا و دوایی بەرێوەچوونی جەشنەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چەندین چالاکی سیاسی و مەدەنی کورد دەسبەسەر کراون.

جێی ئاماژەیە کە زۆرترین گیراوانی سیاسی لە ئێران کوردن و هەر رۆژیش زیاتر دەگیرێ و زۆرتر دەبن.

 

Related posts

۲ ساڵ زیندان و ۱میلیون و ۳۰۰ هەزار تمەن جەریمە، بۆ هاووڵاتییەکی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕایەوە

وریا دڵ ئەنگیزی چالاکی مەدەنی بانگهێشتی دادگا کرا

دەستبەسەرکردنی چالاکێکی مەدەنی لە شاری کرماشان