ئاکادێمیسیەنەکانی جیهان بۆ پشتیوانی لە ئاکادمیسیەنەکان تورکیەو باکووری کوردستان

ئەو ئەندام ئاکادمیانەی بەهۆی دەرکردنی لێدوانی ئاشتی و کۆتایی هینان بەشەڕی کەوتنە بەر رق وکینەی دەوڵەتی تورکیە لە لایەن خوێنکارانی جیهانەوە پشتگری کران

لە نامەی هاوبەشی ۱٤٠٦ئەندام ئاکادمی لە ٦۲ وڵاتی جیهاندا هاتووە”دەبێت دەوڵەتی تورکیە کۆتایی بە دەسبەسەر کردن و توند وتیژی گرتن بهێنیت”

kmmk:نزیک بە ۲هەزار ئەندام ئاکادمی ئەو نامەیانە واژۆ کردووە دەڵێن;ئێمە هاوبەشی جەنایەتەکانی تورکیە نابین.ئەوان بۆ شەڕی دژی گەلی کورد ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەڵام رقی دەوڵەتی تورکیە داوێن گیریان بوو.بەشوێین چوون ولێۆرسینەوەی دادگایی ئەندام ئاکادمیەکان دەستی پێ کردووە و٤کەسیان ناردراونەتە گرتووخانە.

۱٤٠٦ئەندام ئاکادمی کە نوام چامیسکی یەکێک لەوانە لە ٦۲ وڵاتی جیهان لە نامەیەک هاوبەش بۆ دەوڵەتی تورکیە نووسیویانەو واژۆیان کردووە دەیانەوێت تورکیە کۆتایی بێنێت بە دەسبەسەرکردن وتوند وتیژی دژی مامۆستایانی زانکۆکان.

ناوی هەندێک لەو ئەندام ئاکادمیانەی نامەکەیان واژۆ کردووە;گیلبرت ئاچجر،میخائیل ئاش،ئاتینەباڵبر،کوورکوت بووراتاو،مارتین وان برۆنسن،ویکتوریاچیک،نوام چامسکی، جیمز کۆرتی،جیراڵد ئیپستین،بێن فینە،گراڵد فرید مەن، ژایاتی قوش،دەیوید گاریبەر،گیئۆف هارکۆرت، ژانرۆژ کڵس،مارس لاوئۆ،کاترینا نۆمەن، برتیڵ ئوڵمان،ئوزڵێم ئوناران،ئیسرا ئووزیۆرک، رۆبرت پۆڵین،مالکۆڵم ساویر،لاین سیگاڵ،ئنگڵبرت.ئستوکهامر،محمد ئوغۆرو ژوهن ویکس