ک.م.م.ک:
لە ڕەوتی دەرکردنی حوکمی دۆسیەیەکی هاوبەش لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد، کاوەیس عەبدوڵازادەئەقدەم، هاوڵاتی خەڵکی ئەو شارە بەتۆمەتی بەغی لەڕێی هەوڵی چەکداری دژی دەسەڵات ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.
هەرلەم دۆسیەدا، شەش هاوڵاتی دیکەیش هەرکام بە دە ساڵ و ڕۆژێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کراون.
هێمن مام قادری، یووسف مام قادری، مەنسوور کەربەلایی، سالار بایزیدی ئازەر و حەسەن مامیل ئازەر و سالار سەیدڕەحیمی ناوی ئەو کەسانەن کە بەتۆمەتی بەغی بە شیمانە بەر لە دەسڕاگەیشتن بەچەک لەڕێی ئەندامەتت لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران زیندانیان بەسەردا سەپێنرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەی ئاگادار، ڕەوتی لێکۆڵینەوەی قەزایی لەسەر ئەم دۆسیەیە لە دۆخێکی نادادوەرانەو بە ئەشکەنجە، گوشاری دەروونی، بێبەری کردنی لە مافە سەرەتاییەکان و دەسڕانەگەیشتن بە پارێزەر بە ئەنجام گەیشتووە.
ق.ش


