جوانڕۆ؛ دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری قوتابخانەیەک بوهۆی وتنەوەی سروودی کوردی لەگەڵ قوتابییەکانی

ک.م.م.ک:

زەیتوون کۆهزادی، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی فیردەوسی لە شاری جوانڕۆ، پاش بانگهێشت کردنی یەک لە دوای یەک و پاڵەپەستۆی دامەزراوە ئەمنییەکان، لە پۆستەکەی دوور خرایەوە و وەکوو وانەبێژ لە هەمان قوتابخانە دابەزێندرا. جگە لەمە، بەشێک لە مووچەی مانگانەکەی لەلایەن ئیدارەی پەروەردە و فێرکارییەوە کەم کرایەوە و وەکوو سزای زیادە هەژمار کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکان لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، هۆکاری ئەم حوکمە وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانی«ڕێی خەبات» لەلایەن قوتابیانی قوتابخانەوە لە ٣٧مین ساڵوەگەڕی بۆردمانی کیمیایی هەڵەبچە بووە؛ نمایشێک کە لەگەڵ مامۆستایان بەڕێوە چوو و ڤیدیۆکەی لەلایەن ناوبراوەوە بڵاوکرابوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *