جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک بەناونیشانئ ئەیووب کەریمئ ٤٣ساڵ تەمەن زیندانی سیاسیی و بیروباوەاری خەڵکی شاری مەهاباد، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، لەلایەن دامەزراوە قەزاییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج جێبەجێکرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو ساڵی ٢٧٠٩ی کوردی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەگەڵ ٦ هاوڵاتی دیکە لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلاب لە شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر موقەیسە بەتۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و افاس فی الارض بە ئێعدام مەحکووم کران.

ق.ش

One thought on “جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کورد لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *