درێژەی کودێتا دژبە کوردان/هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی گەوەڕ وچلەیش دەسبەسەر کران

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان،هێزەکانی پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیان کوتایە سەربینای شارەوانییەکانی دووشاری گەوەر وچلە لەباکووری کوردستان و تاقمێک لەهاوسەرۆکانی شارەوانییەکانیان دەسبەسەر کرد.

تۆڕی هەواڵگری فورات لەهەواڵێکدا لەم پێوەندییەدا باسی لێکردووە:سەرەلەبەیانی ئەوڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیان کوتایە سەر بینای  شارەوانییەکانی گەوەر لەدەورووبەرێ جولەمێرگ وتاقمێک لەکارمەندانی ئەم شارە وانییەیان لەم شارەدا دەسبەسەر کرد.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی پولیسی تورکیا بەهێرش کردنەسەر شارەوانی چەلێ هالیل دومان وسرووت تونج هاوسەرۆکی شارەوانی ئەم شارەیان دەسبەسەر کرد.هەروەها خدر مەمیرئۆغڵوو لەڕاوێژکارانی شۆرای شارەوانی وجومهوور ئەزدمیر هاوسەرۆکی پارتی هەریمە دیمۆکڕاتییەکان لەو شارە وفەرحان ئەکیۆز لەبەرپرسانی شارەوانی، مەهمەت کانار بەرپرسی پێشووی شارەوانی وکازم تەکین ئالپۆ وعوسمان کانار و ڕەمزی کانات لەبەرپرسانی ڕێخراوەی مایادریان دەسبەسەر کردوە.

ڕاپۆڕتەکان باس لەگەمارۆی شارەوانییەکانی هەردوو شارلەلایەن هێزەکانی پولیس وگوترا کە پشکنینی بیناکانی شارەوانییەکان درێژەی هەیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان