برینداربوونی کۆڵبەرێک لە مەریوان

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ئاروین ڕەشیدپوور خەڵکی سەقز لە سنووری ساوجی مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران پێی بە قورسی بریندار کراوە.

شیاوی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی بووعەلی مەریوان ڕاگوازراوە.

جێی سەرنجە کە هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بەبێ هۆشداری پێشوەختە کۆڵبەرانیان کردۆتە ئامانج و لە کۆتاییدا ئەم کۆڵبەرە پێی پێی فیشەکی بەرکەوتووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *