هێمن قەرەداغی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەمەشەمە 21ی خەرمانانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی هێمن قەرەداغی کوری حسێن و خەڵکی گوندی ئیندرقاش-ی سەر بە شاری مەهاباد، بە دانانی کەفالەت لە بنکەیەکی دەسبەسەرکردنی حکومەت لەو شارە بەشێوەیەکی کاتی و هەتا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازادکراوە.

جێی ئاماژەیە کە لە ماوەی دەستبەسەری دا، مافی ئەوەیان پێنەدراوە کە ناوبراو پارێزەریان هەبێت و خزم و مالباتەکەی سەردانیان بکەن.

شایانی باسە کە لە ڕێکەوتی 10ی گەلاوێژی ئەمساڵ، هێزە ئەمنییەکان ئەو هاوڵاتییەیان لە دووکانی خۆی بەبێ فەرمانی دادوەری دەسبەسەررکردووە و بۆ لێپرسینەوە گواستووەتەوە بۆ بنکەیەکی دەستبەسەرکردنی ئەمنیەتی ئێران لە مەهاباد.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

ع س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *