خۆ کوشتنی گەنجێکی ۳٤ ساڵان لە شاری “سنە”

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی هەینی ۳ی ڕێبەندان گەنجێکی ۳٤ ساڵان خەڵکی سنە بە ناوی (ج .خ) بە پەتی سێدارە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە هەواڵکەدا هاتوە کە ناوبراو خاوەن خێزانە و منداڵێکی هەیە ، کرێچیە و بێکار و ئیش بوە و داهاتی بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان نەبوە .

بە پێی ئامارگەلی دەوڵەتی شارەکانی کرماشان ، ئیلام و سنە زۆرترین ڕێژەی خۆکوژیان هەیە لە ئێراندا و زۆربەی کارناسان لە سەر ئەو باوەڕەن کە هۆکارگەلێک وەک هەژاری و بێکاری و بە گشتی نەتوانینی دابینکردنی بژێوی ژیان پارێزگاکانی کرماشان و ئیلامی وسنەی گرتوتە‌بەر و ئەمە هۆکاری سەرەکەی خۆکوشتنی شارۆمەندانی ئەم پارێزگایانەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان