سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێزی خەڵکی ئیلام، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک.:

سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێز و کەسایەتییەکی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە سیروان پەرویزی پێشتر بە هۆی پۆستی ڕەخنەگرانە و گاڵتەجاڕانە سەبارەت بە پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە جوگرافیای ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *