ک.م.م.ک
یەکشەممە ۲٨ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی سەید ئەحمەد تالانە تەمەن ۲٨ ساڵ، کوڕی سەید ڕەحیم و خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
جێگای ئامەژەیە کە ناوبراو لەلایان هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بە بێ بەڵگەی یاسایی لە نێزیک ماڵی دەستبەسەر کراوە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو پاش دەستبەسەرکردنەکەی گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کردن و بارودۆخی هیچ زانیارییەک بەردەست نییە.
ع. س


