سەقز؛ شەهلا چووپانی رەوانەی گرتنگەیەکی شاری سنە کرا

ک.م.م.ک:

یەکشەممە رێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “شەهلا چووپانی ” کچی محەممەد تەمەن ٣٥ ساڵ،خەڵکی شاری سەقز دانیشتووی شارۆچکەی قەوەخی سەقز، کە لە کارگەیەکی چنینی مافوور و کارە دەستچنەکان دا خەریکی کار بوو لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی پووشپەڕی ئەمساڵدا هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی باوکی ناوبراویان به تۆمه‌تی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی چەند مانگی ڕابردووی شۆرشی ژینا دا دەستبەسەر کرد بوو، ئەوڕۆ رەوانەی گرتنگەی ئەمنیەتی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە کرا.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ناوبراوبێ نواندنی بڕیاری دادوەر دەستبەسەر کراوە و تا ئێستاش لە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێ بەش کراوە.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *