مەریوان رێپێوانی دژ بە داخرانی سنوورەکان دەست پێ کرد

بە پێی ئەو هەواڵانەی گەیشتوونەتە دەسکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خەڵکی نارازی دژ بە داخرانی سنوورەکان لە شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە کۆبوونەوە و داخوازی کرانەوەی سنوورەکانیان کردوە.

دوایی ئەوەی فەرمانداری گوێیان لێ ناگرێ و وەڵامی خەڵکی نارازی ناداتەوە، خەڵک رێپێوان دەکەن و لە بەر بینایی فەرمانداری بەرو مەیدانی ۱۲ سوارە وەرێ کەوتوون و شوعار دەدەن.

خەڵکانی نارازی شاری مەریوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، داوایان لە فەرمانداری کردووە کە تەنیا شوێن و رێگەی دابین کردنی بژیو لە خەڵک نەستێنن و سنوورەکان بکەنەوە، بەڵام فەرمانداری هیچ ئاورێکی لە سەر خەڵک نەداوەتەوە و لەبەر ئەوەش خەڵک دەستیان بە رێپێوان کردوە.

بە پێی دواین هەواڵەکن، دوكاندار و كاسبكارانی شاری بانەش درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن و تا دووی ڕۆژی دیکە بەردەوامبن لە ناڕەزایی و مانگرتنەکانیان و چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەدواداچوونی ناڕەزایەتییەكانیان دەکەن لەلایەن فەرمانداریی بانە‌ و پارێزگاریی سنە.

وەک ناڕەزایەتیەک دژ بە داخستنی سنورەکان و بەرگرتن بە کۆڵبەری، زۆربوونی کرێی دوکان و گرفتە ئیداریەکان، دوكاندارانی بانە  ماوەی سێ ڕۆژە دووكان‌ و بازاڕیان داخستوە لە بەردەم فەرمانداریی شارەکە لە كۆبوونەوەی مانگرتندان.

 دوای کۆبونەوەی دوکاندار و کاسباران لەگەڵ قایمقامیەتی بانە،  بڕیاریانداوە جارێ دوکانەکانیان نەکەنەوە گروپێک وەک نوێنەری هەموویان تا دوو ڕۆژی دیکە بەردەوامبن لە سەردانی قایمقامیەت بەشێوەیەک کەلە هەر قەیسەری (پاساژ) دوو کەس نوێنەربێت لە گروپەکەدا.

 پێرێ شاری سه‌رده‌شت و مەریوانیش بەداخستنی دووکانەکانیان پشتیوانی خۆیان بۆ داوای کاسبکارانی بانه‌ و کێشه‌ هاوبه‌شه‌کانیان نیشاندا. لە درێژەی ئەم بابەتە دا خەڵکی مەریوان ئەمرۆ دەستیان بە رێپێوان کردوە و شیمانە دەکرێ نارەزایەتیەکان قووڵتر ببنەوەو شارەکانی  تری رۆژهەڵاتی کوردستانیش تەولی ئەو .نارەزایەتیانە ببنەوە

 بەبەهانەی تیشک خستنە سەر  کاڵا ناوخۆییەکانی ئێران زیاتر لە شەش مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێران جموجۆڵی بازرگاکانی لە خاڵە سنوریەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌ و ڕێگاکانی سنە، ورمێ و كرماشان بڕیوە و زۆر کەمی کردوە، بۆئەو مەبەستە  کۆماری ئسلامی ئێران دەست لە کۆڵبەران ناپارێزێت و لەم دواییانەدا چەندین کۆڵبەر لەسەر سنورەکان بوونەتە قوربانی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی ئێران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان