گەنجێکی رۆژهەڵاتی کۆتایی بە ژیانی خۆیی هێنا

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، گەنجێکی 29 ساڵەی خەڵکی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی کووشتوە.
خالید . م گەنجی 29 ساڵەی خەڵکی سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆیی نەبوونی دەرفەتی کار و نەبوونی دەرفەت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان، کۆتایی بە ژیانی خۆیی دێنێت.
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتوونەتە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو خێزان دارە و ماویەک بووە بە هۆیی نەبوونی هەلی کار تووشی کێشەکانی ژیان دەبێ لە کوتایی دا بڕیاری خۆکووشتن دەدات و بە لە داردانی خۆی، کوتایی بە ژیانی دێنێت.
جێگایی ئاماژەیە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا بە چەندین روداوی خۆکووشتن لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویان داوە و تا ئێستا چەندین کەس بە هۆگەلی نەبوونی کار و کێشە کۆمەڵایەتیەکان خۆیان کووشتوە.
ئەوە لە کاتێک دایە کە رۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری دەرفەتەکانی بووژانەوە ناوچەیەکی بەهێزە و لە بوارەکانی کشت و کاڵ، گەشتیاری، سەنعەت و … دەتوانرێ بە رادەیەکی زۆر هەلی کار بڕەخسێندرێت، بەڵام کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ هەوڵێک لەم بارەوە نادات و هیچ پلانێکی بۆ ئاوەدان کردنەوەی ئەو بەشەی کوردستانی نیە.
سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمەڕ کوردستان، پەراوێز خستن و هەڵاواردنی بە ئەنقەست بووە و سیاسەتەکانی گوشار و نەهامەتی ساز کردن بووە بۆ خەڵکی کوردستان.
هەر وەک لە هەواڵەکانی ک م م ک بڵاو کراونەتەوە، ماوی 9 مانگە کۆماری ئیسلامی ئێران، سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانی داخستوە و ئەوە خۆی، ئەو دەرفەتە کار وپیشەییانە کەمەی کە هەشن لەناو دەبات و قووڵتر بوونەوە و خراپتر بوونی رەوشی ئابووری کوردستانی لێ دەکەوێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان