ناڕەزایی دەر بڕینی گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە داخستنی مەرز شکستی بە پلانی دەوڵەت هێنا

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ بە سەرچاوەگرتن لە هاواڵنێریە ناوخۆیەکانەوە لە وتوووێژێک کە  “محمد فەلاحی “سەرلەبەیانی چوار شەمە ئەنجامی داوە هاتووە:دوابەدوای دەرچوونی فەرمان لەلایەن وەزیری وڵات سەبارەت بە کردنەوەی خاڵی سنووری مەریوان ئەم فەرمانە بۆ جێ بەجێ کردن بە دەسگا پەیوەندی دارەکان وبەتایبەت بە فەرمانداری مەریوان ڕاگەیەندراو سنوورەکان کرانەوە.

شایەنی باسە کاسبکاران ودوکاندارەکانی شارەکانی مەریوان،بانە،وسەردەشت بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بەداخستنی خاڵە سنووریەکانی ئەم ناوچە لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە دەستیان دابوویە مانگرتن و دوکان وبازاڕیان داخستبوو.

لە رۆژی۲٠تا۲۷خاکە لێوە کاربەدەستانی شاری مەریوان بە ناردنە سەر خاڵەسنووریەکان هێزگەلی ئەمنی بە کردارێکی نامرۆڤانە خاڵە سنووریەکانی ئەم.ناوچەیەن داخستبوو رێگریان لە کاسبکاران دەکرد بۆ گەیشتن بە خاڵە سنووریەکان وئەنجامی کەسابەتیان.

لە ۳٠خاکەلێوەیش کاسبکاران وبازاڕیانی شاری بانەومەریوان بۆ ناڕەزایی دەربڕین سەبارەت بە داخستنی خاڵە سنووریەکان گردبوونەوەیان لە مەیدانەکان وبەردەم قایمقامیەتی شارەکان چێ کرد.

لە۳۱خاکە لێوە خەڵکی مەریوان بە رێپێوانێک لە ناوبازاڕێ شارەکە ناڕەزایی خۆیان جارێکی کە بۆ داخستنی خاڵەسنووریەکان دەربڕی ودەنگیان گەیاندە گوێی قایمقام وکاربەدەستە حکومیەکان.

لەم٤رۆژەدا کاربەدوستانی شارەکان وتەنانەت پارێزگاری سنە “عبدالمحمدزاهدی”چەندین جار لە.رێگای ڕاگەیاندنەوەکان یان لەبەر قائمقامیەکان بە شارۆمەندانیان ڕاگەیاند کە هەوڵی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ دەرکردنی فەرمانی کردنەوەی خاڵە سنووریەکانی ناوچەکە.

بەڵام هاوڵاتیانی رۆژهەڵاتی کوردستان متمانەیان بە قسەکانیان نەدەکردو بەردەوام.بۆۆن لە.ناڕەزایی دەربڕین تا ئەوەی کە لە.دوای پێنج رۆژئەمڕۆ چوار شەمە بە فەرمانی وەزیری وڵات خاڵەسنوریەکان بۆ کۆڵبەری جارێکی  کەکرانەوە.

شایەنی ناسە تاکاتی بڵاوە کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ گۆرا کارییەک سەبارەت بە خاڵە سنووریە کۆڵبەریەکانی بانە وسەردەشت نەبووە.

خاڵە سنووریە کۆڵبەریەکان لە چەند ساڵ پێشەوە بۆ ئاسانکاری بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی مەریوان،سەوڵاواو سنە کرابوونەوە کە لە ۹مانگ لەمەوپێش بەفەرمانێکی حکوومی لە دەوڵەتی دەیەم ئەم خاڵانە داخران.

لە.پارێزگای کوردستان ٤خاڵی سنووری کۆڵبەری لە بانە ومەریوان هەیە کە خەڵک کۆڵبەری تێ دەکات.

جێگای باسە پارێزگای سنە لە ڕیژەی بێکاری دا پلەی یەکەمی وڵاتی ئیرانی هەیە وهەموو پرۆژە ئابووریەکانی دەوڵەت لەم ناوچە شکستی خواردووە کە ئەمە پەیوەندی بە ڕوانگەو هەڵسووکەوتی تایبەت مەند پەسەندی وچاوی هەڵاواردن لە لایەن کار بەدەستانی دەوڵەتەوە بۆ ئەم.پارێزگایە هەیە،کە گەنجان ناچار دەکات بۆ بەڕیوە بردنی باری ئابووری بنەماڵەکانیان روو بکەنە کۆڵبەری لە خاڵە سنووریەکان.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

20160421