دادگای پێداچوونەوەی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، مامۆستایەکی کورد لە شاری دێولانی بە ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ گرتوخانە سزا دا.
چوارشەممەی ڕابردوو، ١ی بانەمەڕ، دادگای پێداچوونەوە لە شاری سنەی رکژهەڵاتی کوردستان، حوکمی ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی بە سەر مامۆستایەکی کورد بە ناوی “عەلی حوسێن پەناهی”دا سەپاند.
حوسێن پەناهی لە مزگەوتی گوندی قرووچای لە شاری دێوڵان لە دژی بەرپرسانی حکوومەتی قسەی بۆ خەڵک کردبوو کە لە هەمبەر جیاوازیدانانی بەرپرسانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بێ دەنگ نەبن.
پێشترێش ئەو حوکمە لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنە بۆ ئەو چالاکە فەرهەنگیە بڕدرابووە.
ئەو مامۆستا کوردە، لە لایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە تۆمەتی “بێڕێزی کردن بە عەلی خامنەی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و پەیوەندیی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردەییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” بە ٦ ساڵ و یەک ڕۆژ گرتوخانە مەحکووم کرابوو.
وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو مامۆستا کوردەی دوای ماوێکی زۆر وانە وتنەوەوە واتا ٨ ساڵ وانە وتنەوە لە قوتابخانەی شارەکانی سنە و دێولان لە ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانەوە لە سەر کارەکەی دوور خستۆتەوە، کە تەواو نایاساییە.
جێی ئاماژەیە لەم ماوەیە دا چەندین کەس لە ماڵباتی حسێن پەناهی دەسبەسر کراون و ڕاپێچی گرتوخانە کراون و هیچ زانیاریەک لەسەر وان لە دەست دانیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان