ئاکۆ قادری برای نەسرین قادری دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بە گوێرەی زانیاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی سێهەمی گیان لەدەستدانی نەسرین قادری خوێندکاری کورد خەڵکی مەریوان و دانیشتووی شاری تاران، ئاکۆ قادری برای ناوبراو لە لایان هێزەکانی ئەمنییەتی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵەکە، هێزی چەکدار و ئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پاش تەواوبوونی ڕێوڕەسمی سەر گڵکۆی نەسرین قادری، وێڕای هاوڕایی کردنی خەڵکی لە جەوێکی تەواو سەربازی دا،هێرشیانکردە سەر ماڵی باوکی نەسرین قادری پاش دەسبەسەرکردنی ئاکۆ قادری بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواست.

پێویستە ئاماژە بکرێت کە، ئاکۆ قادری لە سەر گڵکۆی خوشکی بەخوێندنەوەی نامەیەک، لە لایان بنەماڵەکەیەوە سوپاس و پێزانینی هەموو ئەو خەڵکەی کرد کە لەو ڕۆژە رەشانە دا پشتگیریان کردوونە و ڕاشیگەیاند کە سەبارەت بە مردنی خووشکی لە لایان پزیشکی داد و دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ وەڵامێکیان نەداونەتەوە.

شایەنی باسە کە، ئاکۆ قادری دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلام ئێران لە مەریوان ئازاد کرا.

ع. ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *