ک.م.م.ک.:
سیروان پەرویزی، بلۆگەرێکی تەنزئامێز و کەسایەتییەکی چالاک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شایانی باسە سیروان پەرویزی پێشتر بە هۆی پۆستی ڕەخنەگرانە و گاڵتەجاڕانە سەبارەت بە پرسە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان لە جوگرافیای ئێران لە پەیجی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا بوو.
ف.ن


