ک.م.م.ک:
دووشەممە ١٣ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی، ئەیووب جەوانپوور چالاکی مەدەنی خەڵکی سەقز و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی یان دەسبەسەر کرد.
دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێشووتر ناوبراو لەلایەن گرووپێکی توندڕەوی سەلەفئیەوە هێرش و پەلاماری کرابوویەسەر کە هاندان و چاوپۆشی هێزە ئەمنییەکانی لە پشتەوە بووە.
شیاوی باسە کە نگەرانی سەبارەت بە ئەمنییەتی گیانی و مافی ئەم هاوڵاتییە لە ئارادایە.
ق.ش


