هەمەدان ؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی هاوڵاتییەک

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ( KMMK ) ڕۆژی چووار شەممە ١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی هاوڵاتییەک بە ناسنامەی مەهدی حەیدەری ، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی کەنگاوەر سەر بە ناوچەی کرماشان لە بەندیخانە ناوەندی ڕژیم لە شاری هەمەدان جێبەجێ کرا.

شایەنی باسە ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر لە لایەنی دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *