ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی هەینی ٢٣ی خەرمانانی٢٧٢٤، دوای دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک بە ناوی عەبدولڕەحمان غولامی خەڵکی گوندی سەرهۆیه سەر بە شاری سنە له لایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هێڵی سنووریی هەورامان، بە توندی لێیان داوە و برینداریان کردووه.
جێی ئاماژەیه ئەم هاوڵاتییە له سەر و دمووچاو و قاچیەوە تووشی کێشان و برین بووە.
خ.ع