ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەد خیارە خەڵکی شاری سنە، کەلەلایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە محاربە و پێکهێنانی گرووپگەلی ڕووخانی حکوومەت تۆمەتبار کرابوو، لەژێر مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامدایە.
بەپێی زانیارییەکان، ڕێکەوتی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ناوبراو، پاش تێپەڕینی ٧ ساڵ لەسەردەمی دەستبەسەرییەوو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەمە ١٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەکاتی بانگی بەیانی و لە زیندانی قزڵحەساری شاری کەرەج ڕاگەیەندراوە.
ق.ش