ئاگرکەوتنەوە لە دەڤەری دارخۆری کرماشان لە پەرە سەندندایە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئەمڕۆ ۲۲ خەرمانان ساڵی ۱۳۹٦هەتاوی ، ئاگر لە لەوەڕگە و دارستانەکانی دەڤەری گوندی دارخۆر لە گەردەنەی “چارزبز”ی نێوان کرماشان -شائاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەربووە .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، خەڵکی دەڤەرەکە و چالاکانی ژینگە پارێز چوونەتە شووێنی ئاگرکە بەڵام بە هۆی هەڵکردنی باوە کوژاندنەوەی ئاگرکە دژوارە و لە پەرە سەندندایە. ئەو ناوچەیە بە گشتی لە ژێر فەرمانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیدایە و جگە لە هێزەکانی سپا هیچ کەس بۆی نیە دەربازی ئەو دەڤەر بێت و ئەمە ئەگەری دەستێوەردانی سپا یان کەسانی سەر بەو هێزە پیشاندەدات و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزەکانی سپا ناوی ئەو گەردەنەیان لە چارزبزبە گۆڕاوە بۆ مێرساد (مرصاد) .

جێگای ئاماژەیە کە ئاگرکەوتنەوەکانی ئەم دوواییە لە ناوچەگەلی جۆراوجۆردا بوە بە هۆی لە ناوچوونی ژینگە ، بوونەوەران …. و زەرەر و زیانێکی زۆری بە ناوچەکە گەیاندوە ئەمە لە حاڵێکدایە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پەیوندیدارن بە دۆزی ئاگر کوژاندنەوە هیچ هەوڵێکیان بە مەبەستی ئەو پاگرانە نەداوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم جۆرە کردەوانە زۆرتر دەبێت .

بۆ نموونە دەتوانی سووتانی ۳هەکتار لە لەوەڕگەکانی پاوە و ۱۰۰۰ هەکتار لە دارستان و لەوڕگەکانی دەڤەری کۆساڵان لە ناوچەی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژە پێ‌بکرێت .

ساڵی ڕابردوولە ۲۸حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا ٥۰۰ هەکتار لە لەوەڕگە و دارستانەکانی گێڵان‌غەرب سووتێندران و بە گوتەی سەرچاوەگەلی خۆجێیی پتر لە ۳۰ملیارد قەران زەرەر و زیان لە گەل کەوتوە لەو دەڤەرانەدا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان