شارهداری شاری جوانرۆ وڵامی داخوازی كهم ئهندامێكی ئهو شاره ناداتهوه
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان: «وریا کوردپوور» لاوێکی خەڵکی جوانرۆی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە دوو دەست و قاچێوە بە تەواوی فەلەجە و لە دۆخێکی فیزیکی سەخت دەژی. ناوبراو ماوەی دوو ساڵە بەردەوام هەموو رۆژێ سەردانی شارەداری شاری جوانرۆی کردۆبەو هیوایە کە بەرپرسانی شارەداری شارەکە مۆڵەتی دامەزراندنی دوکانێکی بچووکی پێ بدەن. بەڵام هەتا ئێستا هیچ بەرپرسێک وڵامێکی بە نیسبەت داخوازیە رەواکەی ئەو گەنجە مەزلومەی شاری جوانرۆی نەداوەتەوە. ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەو کەسانەی کە گرێدراوی ناوەندە دەوڵەتیەکانن رۆژانە ئاوانتاژ و ئیمکانیان بۆ داخوازیەکانیان لەلایەن بەرپرسانی شارەکەوە وە بەر چاو دەگیرێت.
ئاشکرایە کە کەم ئەندامانی رۆژهەلاتی کوردستان پێویستیان بە پشتیوانی و قهماندنی دەوڵەت هەیە بۆ ئەوەی بتۆانن لە سلامەتی روحی باشتر دا بن.
کەم ئەندامان پێویستە یارمەتی بدرێن بۆئەوەی بتۆانن کار بکەن و هەست بەوە بکەن کە قازانجیان بۆ کۆمەلگا هەیە و لە بواری روحی و مەعنەویشەوە هەست بە هەبوون بکەن. ئەوان ئەگەر ناتۆانن بیمە بن و بیمەکەیان بەشی گووزەرانی ژیانیان نەکا، ئەساسەن ژیانیان دەکەوێتە بوارێکی تراژیک. بە داخەوە لە رۆژهەلاتی كوردستان ئاماری بێکاری لە رادەیەکی بەرز دایە و بارۆدۆخێکی زۆر سەختتر بۆ کەم ئەندامانی رۆژهەلات پێک هێناوە.
هەروەها زۆر لەو کەم ئەندامانە بە ئەنواعو ئەقسام لە لایەن بنەمالەوە دەردەکرێن یا بە کاری نا شیاو دەگیرێن. بە هۆی ئەویکە بنەمالەکانی ئەو کەم ئەندامانە بە هۆی هەژاری و فەقیری رۆژهەلاتی کوردستان بۆخۆیان زەختیان لە سەرەو ئەو زەختەش ئەساسەن دەبێتە هۆی نالەبار بوونی زیاتری ژیانی ئەو توێژەی کۆمەڵگا.
كۆمهڵهی مافی مرۆڤی كوردستان


