Kmmk: ڕۆژی ١٣ی گوڵانی ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەردەنەی تەتەی هەورامان، گەمارۆی٢٥ کۆڵبەری کورد دەدات و دوای دەسبەسەرکردنیان دەست دەگرێت بەسەر کەلوپەلەکانیاندا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم کۆڵبەرانە دوای دەسبەسەرکردنیان دەگواسترێنەوە بۆ ناوندی سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی هانەگەرمەڵە، هەروەها ئەمڕۆێش ڕەوانەی شاری پاوە دەکرێن بەمەبەستی دادگای کردنیان لە رۆژی ١٥ گوڵان لە دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارەدا.
جێگای وەبیر هێنانەوەیە، کۆڵبەران، کاسبکاران و دوکاندارانی رۆژهەڵاتی کوردستان ماوەی ٢٠ رۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن و کۆبوونەوی نارەزایەتی بەهۆی داخستنی سنوورەکان و زیاد کردنی باجی گومرک. بەڵام تاوەکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامی مانگرتووانی نەداوەتەوە و رۆژ لە دوای رۆژ زەخت لەسەر هاووڵاتییانی فەقیر و کەمداهات زێدەتر دەکات. هەلومەرج لە بڕێک لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت (مەریوان و بانە) ئەمنییەتی کراوە و رۆژانە دەسبەسەرکردن، دەست گرتن بەسەر کەلوپەل و تەقەکردن لە کۆڵبەران بەردەوامەو ڕوو لە هەڵکشانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


